Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 23:47

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق پرسی کۆچ تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/12/8  نێچێرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە نزار ئەلخەیروڵڵا بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عیراق كرد.

لە دیدارێكدا ئەلخەیروڵڵا پاش بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندارەكانی یەكێتیی ئەورووپا وەك نێردەی عیراق بۆ پرسی كۆچبەران لە بیلاڕووس و پۆلۆنیا، پوختەیەكی دەربارەی دیدار و كۆبوونەوەكانی لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ لایەنە ئەورووپیەكان خستەڕوو.

هەماهەنگیی و هاریكاریی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا بۆ یارمەتیدانی كۆچبەران، دۆخی ئەو پەنابەرە عیراقییانەی لە ئەورووپا داوای پەنابەرییان قبوول نەكراوە و لە چاوەڕاونیی ڕیكارە یاسایییەكانی ئەو وڵاتانەدان، بابەتی كۆچ و كۆچبەران و كاریگەری لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی عیراق، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.