ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی پاراستنه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
لیژنه‌كه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنراوه بۆ پاراستنی ژینگه و سروشتی هه‌رێمی كوردستان.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه بوو به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه و به ئه‌ندامێتی لیوا تاریق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ڕاوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر دروستكردنی لیژنه لاوه‌كییه‌كان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان. جه‌ختیش له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێت پاراستنی پارێزراوه سروشتییه‌كان به‌شێوه‌ی زانستی بێت له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه.
بڕیاریشه له ماوه‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی سروشت له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.