Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 22:01

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی سه‌رکۆنه‌ی هێرشەکانی ئه‌م دواییه‌ی داعش دەکات

کوردستان TV
100%

 

لە میانەی پێشوازیکردنی دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بوو غێت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسڕ لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە باڵاخانەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە، ئەو هێرشانەی داعشی تیرۆریستی ریسوا کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ کەسوکاری قوربانییان.

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب دوای به‌خێرهێنانی مێوان، سڵاو رێزی بۆ سەرۆک بارزانی گه‌یاند و ئاماژەی بە ڕۆڵی جەنابیان کرد لە سەقامگیری ناوچەکە، هیواشی خواست عێراق زاڵ بێت بەسەر گرفتەکان، ئاماژەی بە رۆڵی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لە بنیادنانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی و رۆڵی گرینگی کورد کرد لە تەبایی و پێکەوە ژیان.

لای خۆشیەوە بەرپرسی مەکتەبی قاهیرەی (پ. د. ک) سوپاسی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و هاوخەمی بۆ قوربانییانی هێرشەکانی داعش نارد، سڵاو و رێزی جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی گەیاندە بەرێزیان، هیواشی خواست کۆمکاری عەرەبی و خودی ئەمینداری گشتی رۆڵی زیاتریان هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و پابەندبوونی دەستوور، بە تێروتەسەل باسی دوا پێشهاتەکان و دۆخی ئیستای عێراق و کوردستانی کرد.

بەرپرسی مەکتەبی (پ. د. ک) ئاماژەی بە پێکەوە ژیان و تەبایی ئارامی کوردستان کرد ئەوەشی خستەڕوو کە کورد هەردەم ئامرازی چارەسەر و تەبایی و پێکەوە ژیانە دوور لە ئالۆزی و گرفت کێشەکان و هیچ کاتێک ئارەزوومەندی شەڕی نەبووە، هەروەها باسی لە ڕۆڵی وڵاتانی ناوچەکە کرد. حەبیب گوتی "ئێمە ڕێز لە دراوسێکان دەگرین لەسەر بنەماکانی بەرژەوەندی هاوبەش دوور لەدەستێوەردانی ناوخۆیی.

لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پەیوەندیی میژوویی نیوان کورد و میسر کرا و تێروانینی کورد بۆ ڕۆڵی میسڕ سەبارەت بە میسر.

لە کۆتاییدا بەرپرسی مەکتەبی (پ. د. ک) هیوای خواست ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب جارێکی دیکە سەردانی کوردستان بکات، هه‌روه‌ها پەرتووکی سەرۆک بارزانی (بۆ مێژوو - للتاریخ) پێشکەشی بەرێزیان کرد.

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.