ملیاردێرێكی ئه‌مه‌ریكی پێشینی ئه‌وه‌ی كردووه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له داهاتوویه‌كی نزیكدا كاره‌ساتێكی ئابووری گه‌وره و جه‌نگێكی جیهانی ڕوو بدات.
ڕای دالیۆ ته‌مه‌ن 72 ساڵ كه پسپۆری بواری بازرگانی و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سندووقی نه‌ختینه‌یه له جیهاندا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن بی سی)ی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند: پێموایه جیهان ئێستا زۆر نزیكه له ڕوودانی جه‌نگێكی جیهانی له‌گه‌ڵ چین، بێگومان ئه‌ویش به‌هۆی ناتێگه‌یشتنه‌وه ڕوو ده‌دات.
دالیۆ پێشتر پێشبینی زۆری ڕووداوی تری جیهانی كردبوو و به‌شێكیان ڕاستده‌رچووبوون وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2018 پێشبینی ڕوودانی قه‌یرانی ئابووری جیهانی كردبوو.
ڕایگه‌یاند كه مه‌رج نییه پێشبینییه‌كانی هه‌موو ڕاست بن و بێگومان ئه‌ویش هه‌ندێ پێشبینی هه‌ڵه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه كه ڕوودانی كاره‌ساتی جیهانی به‌م نزیكانه هیچ گومانی تێدا نییه.
ڕاشیگه‌یاند كه شه‌ڕی پێشبینیكراوی داهاتووی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری جیهان ده‌بێت و هه‌روه‌ها كاره‌ساتێك ده‌نێته‌وه كه نه سه‌ری دیار بێت نه بن.
دالیۆ گوتی: ڕێگرییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به چین و كولتووره‌كه‌ی ڕه‌نگه له كۆتاییدا پێچه‌وانه ببێته‌وه و دواجار ببێته هۆی دروستبوونی ململانێ و شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئه‌و ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه ڕاشیگه‌یاند كه ڕه‌نگه له داهاتوویه‌كی نزیكدا شه‌ری بازرگانی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین قووڵتر ببێته‌وه كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2018 ده‌ستی پێ كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی باسی ده‌كات زۆر له مه‌ترسییه‌كانی خێرایی به‌رپابوونی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو وڵاتی زلهێزی ئه‌مه‌ریكا و چین كه‌متره، هیواشی خواست هه‌ردوو وڵات هه‌رچی زووه ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌نه‌وه و له ئاره‌زووی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ دژی یه‌كتر دوور بكه‌وه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.