دوای شكستی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئێران هه‌وڵ ده‌دات هه‌ژموونی دیبلۆماسی و ئابووری خۆی له‌عێراق فراوان بكات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی،دۆڕانی بریكاره‌كانی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق،به‌مانای پاشه‌كشه‌ی هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته ناێیت،به‌ڵام له‌وانه‌یه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می ئێران له عێراق.
توێژینه‌وه‌كه پێی وایه كه دوای شكستی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، ئێران كار له‌سه‌ر گۆڕینی ستراتیژییه‌تی خۆی له‌عێراق ده‌كات و ده‌یه‌وێ له رێگای دیبلۆماسی و ئابووری، هه‌ژموونی خۆی له عێراق فراوان بكات.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه پێی وایه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراق، نیشانه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له‌عێراق ده‌رده‌خات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.