وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر رووسیا هێرش بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی رووسی ده‌كوژرێن. هاوكات سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای به‌ریتانیا، هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیا و ده‌ڵێت:له ئاستێكدا ده‌بێت كه له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه تا ئێستا له ئه‌ورووپا نه‌بیندراوه.
دمیترۆ كوڵێبا ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی سكای نیوز له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی رووسیا، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی وه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كارده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سوپای ئۆكراینا ئاماده‌یه به‌رگری له وڵات بكات و گوتی: "ئه‌وان (هاوپه‌یمانه‌كان) ده‌توانن وه‌كو ئابووری هێرش بكه‌ن. ئێمه‌ش له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جه‌نگدا شه‌ڕ ده‌كه‌ین. نیگه‌رانم به‌وه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێم، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی رووسی ده‌كوژرێن و ئومێده‌وارم سه‌رۆك پوتین ئه‌مه‌ی نه‌وێت".
كوڵێبا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سێ ره‌هه‌ندییان هه‌یه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی رووسیا كه له په‌یامی سیاسیی، سزای ئابووریی و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی نزیكتر له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كان پێكدێت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی هه‌وڵه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی رووسیا، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ن كه هێزه‌كانی ناتۆ له ته‌نیشت یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا له دژی رووسیا شه‌ڕ بكه‌ن، به‌ڵام ئومێده‌وارن پاڵپشتیان بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، گوتی: "ئه‌و شته‌ی كه ده‌مانه‌وێت، هاوكاریكردنمانه له‌سه‌ر رێگرتن له شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ بژارده‌یه‌كمان له به‌رده‌ستدا نه‌مێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووسیا شه‌ڕی ده‌وێت، ئه‌وا ده‌مانه‌وێـت هاوكارمان بن له به‌هێزكردنی سوپاكه‌مان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆنی راداكین، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای به‌ریتانیا، هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیا "له ئاستێكدا ده‌بێت كه له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه تا ئێستا له ئه‌ورووپا نه‌بیندراوه".
تۆنی راداكین له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، ده‌ستبه‌كار بووه و له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئاڵنگارییه‌كانی چین، رووسیا، ئێران و كۆریای باكوور ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دیمه‌نی ئه‌منی هێنده مه‌ترسیدار و ئالۆزه كه له‌م 30 ساڵه‌ی دواییدا وێنه‌ی نه‌بووه.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای به‌ریتانیا باسی له‌وه كرد كه چالاكییه‌كانی رووسیا "هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆرئاوا" و چین-یشی به ته‌حه‌داكردنی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆمه‌تبار كرد له بابه‌ته‌كانی وه‌ك ئازادی هاتوچۆ، چاوسووركردنه‌وه‌ی ئابووریی و دیپلۆماسییه‌تی هێرشكارانه.تۆنی راداكن دواتر به میدیاكارانی راگه‌یاند كه له میانی نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ له لكاندنی كریمیا به رووسیاوه ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی رووسیا ره‌وانه‌ی سنووری ئۆكراینا كراون و ئه‌مه‌یش مایه‌ی "نیگه‌رانیی قوڵ"ه.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای به‌ریتانیا سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خراپترین ئه‌گه‌ر داگیركردنی ته‌واوه‌تی ئۆكراینایه و به‌مه جه‌نگ له ئاستێكدا روو ده‌دات كه له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه تا ئێستا له ئه‌ورووپا نه‌بیندراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیاوه ئه‌نجامی قورسی ده‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا بژارده‌ی ناردنی سه‌رباز بۆ ئۆكراینا تاوتوێ نه‌كراوه.
بایدن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه، كه له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پوتین ئه‌نجامداوه و گوتی: "ئه‌وه‌م گوت كه ئه‌گه‌ر پوتین ئۆكراینا داگیر بكات، ئه‌وه ئه‌نجامی قورسی ده‌بێت و رووبه‌ڕووی سزای ئابووری وا ده‌بێته‌وه كه تاكو ئه‌مڕۆ نه‌بینراوه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌و بڕوایه‌دام كه پوتین به روونی ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی داگیركردنی ئۆكراینا وه‌رگرتووه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.