لێژنەى باڵاى پارێزگاى هەولێر داوا له هاووڵاتییان دهكات بەزووترین کات سەردانى لێژنەکان بکەن بەمەبەستى پێشکەش کردنى داواکارى تەملیک کردن، بۆ بەخاوەنکردنى ئەو زەویانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆیی لەسەر کراوە.
لێژنەى باڵاى پارێزگاى هەولێر بۆ بەخاوەنکردنى ئەو زەویانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆیی لەسەر کراوە، ئاگادارییهكی بڵاوكردۆتهوه دهڵێت:ئاگادارى گشت خاوەن خانووە زێدەڕۆکانى سنوورى شارەوانیەکان دەکەینەوە کە یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەویانەى لە سنوورى شارەوانیەکان زێدەڕۆیی لەسەر کراوە، دواى هەموارکردنەوەى لەپەرلەمان بەیاساى ژمارە (7)ى ساڵى 2021، ئیستا بەرکارە و لێژنەکانمان لەتەواوى قەزا و ناحییەکان دەست بەکارن.
لێژنەى باڵاى پارێزگاى هەولێر دهشڵێت: بۆیە پێویستە هاوڵاتییان بەزووترین کات سەردانى لێژنەکان بکەن بەمەبەستى پێشکەش کردنى داواکارى تەملیک کردن، لەبەر ئەوەى ماوەکە دیاریکراوە و بە پێچەوانەوە مافى تەملیک کردنیان نامێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.