قاسم ئەعرەجی ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەوەی راگەیاند کە ئەرکی ھێزە شەڕکەرەکانی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆتایی ھاتووە و کشاونەتەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رایگەیاندووە "کۆتاییمان بە دوایین گوتووێژمان لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان ھێناوە. ئەرکی ھێزە شەڕکەرەکانی سەربە ھێزی ھاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی ھاتووە و کشاونەتەوە".
گرووپە میلیشیا شیعەکانی نزیک لە ئێران، ماوەیەک پێش ئێستا ھەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمەوە ھێزەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.