به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نزیكبوونه‌وه له كۆتایی ساڵی 2021، به مه‌به‌ستی دیاركردنی هه‌لی گونجاو بۆ یه‌كه ژمێریارییه‌كانی به‌ستراو و نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان، به مه‌به‌ستی پاكتاوكردنی ژمێریارییه‌كان و گه‌یاندنیان بۆ وه‌زاره‌تمان له‌كاتی دیاریكراو بڕیاردرا به راگرتنی سیستمی ئۆنلاین له رێكه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م رێنماییه تاكو كردنه‌وه خه‌رجی له ساڵی دارایی/2021. هه‌ره‌وه‌ها راگرتنی گشت خه‌رجییه‌ك له رێكه‌وتی 16/12/2021 بۆ ساڵی دارایی 2021 جگه له مووچه و پێشینه‌ی خه‌رجكراوی مانگانه و كرێییهكان مانگانه و خاوێن كردنه‌وه و خواردن.هاوكات زیادكردنی پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه راده‌گیرێت .
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی داوا ده‌كات له رێكه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م رێنماییه، هیچ داواكارییه‌كی خه‌رجی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نه‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.