دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رۆبه‌رت پاله‌دینۆ كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر سه‌ردانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌زگاكه‌وه پێشوازی لێ كرا.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا كورته باسێك سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی و زاگرۆس تی ڤی و ئه‌رك و په‌یام و ئامانجی ئه‌م ده‌زگایه بۆ كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكرا كه هه‌ماهه‌نگی ئیعلامی له‌نێوان هه‌ردوولا پته‌وتر بكرێت.
له دیداره‌كه‌دا كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان خواست و باسیشی له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا به‌لایه‌وه گرینگه په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان دڵنیایی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن كه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی، من له‌لای خۆم یه‌كه‌م كه‌ناڵ له رسیڤهرهكهم كوردستان تی ڤییه و رۆژانه سه‌یری ده‌كه‌م.
دواتر به‌شداریی له دوا ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی (په‌نجه‌ره‌ی دیده)ی كوردستان تی ڤیدا كرد كه دیده فه‌ره‌یدوون پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌یه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی كونسوڵ، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵیت "رۆبه‌رت پاله‌دینۆ له پڕۆژگرانی به‌ناوبانگی منداڵان (په‌نجه‌ره‌ی دیده)دا به‌شداری كرد".
له تویته‌كه‌دا كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر نووسیویه‌تی كه خۆشحاڵ بوو به چاوپێككه‌وتنی منداڵه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان بۆ بینه‌رانی كوردستان تی ڤی.
كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.