ده‌سه‌ڵاتدارانی نیوزله‌ندا یاسایه‌كی نوێیان داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی داهاتوودا له وڵاته‌كه‌یان جگه‌ره‌كێش نه‌مێنێ.
له‌باره‌ی یاسا نوێیه‌كه، عائیشه فیرال جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند: بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر منداڵێك كه ته‌مه‌نی ده‌بێته 14 ساڵ، به‌گوێره‌ی یاسا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نییه جگه‌ره بكڕێت و بكێشێت.
ڕاشیگه‌یاند: جگه‌ره هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ مردنی مرۆڤ، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی نوێترین داتاكانی ته‌ندروستی جگه‌ره ده‌بێته هۆكار بۆ تووشبوونی كه‌سێك به شێرپه‌نجه له‌نێوان هه‌ر چوار جگه‌ره‌كێشدا.
عائیشه فیرال جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌یاساكه له سه‌ره‌تای 2022 له په‌رله‌مانی تاوتوێ ده‌كرێ و دواتریش ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا جگه‌ره به‌ته‌واوی له نیوزله‌ندا كۆتایی پێ بهێنرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له یاساكه‌دا هاتووه ژماره‌ی جگهرهفرۆشهكان له ته‌واوی نیوزله‌ندا له 8 هه‌زاره‌وه بۆ 500 دانه كه‌م بكرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند كه ئامانج له ده‌ركردنی یاساكه ئه‌وه‌یه كه له ساڵی 2025 ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێش له نیوزله‌ندا بكه‌ن به كه‌متر له 5% و بۆ داهاتووش ڕێژه‌كه بۆ 0% كه‌مبكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.