CPJ لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین ڕێژەی زیندانیکردن لە وڵاتەکانیان تۆمار کراوە، دوو وڵاتی عەڕەبیشی تێدایە.
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کە ئۆفیسی سەرەکی لە نیوۆرکە، لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا لیستی ناوی ئەوڵاتانەی کە زۆرترین ڕۆژنامەنووس تێیدا دەستگیر کراون لە ساڵی 2021 بڵاوکردەوە کە ژمارەیان 293 ڕۆژنامەنووسە.
لە لیستەکەدا چین بە پلەی یەکەم دێت و میانمار لە کۆتایی لیستەکەیە، لە نێویشیاندا وڵاتانی (تورکیا، میسڕ، ئەثیوپیا، ئەریتریا، سعوودیە، ڕووسیا و ئێران) لە ڕیزبەندی 10 یەکەمەکەیان تێدایە.
لە لیستەکەدا ناوی دوو وڵاتی عەرەبیشی تێدایە کە میسڕ و سعوودیە دەگرێتەوە. CPJ ڕوونی دەکاتەوە زۆربەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە میسڕ دەستگیر دەکرێن تۆمەتبار دەکرێن بەوەی کە هەواڵی درۆیینەیان بڵاوکردۆتەوە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا مەکسیک وەک خوێناویترین وڵات بۆ پیشەی ڕۆژنامەوانی ناوبراوە کە تەنها لەمساڵدا 9 کوژراو لە وڵاتەکەیدا تۆمار کراوە.
سەرۆکی کۆمیتەکە جۆیل سایمۆن ئاماژە بەوە دەکات کە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان بەم ڕێژە بەرچاوە گوزارشت لە سووربوونی حکوومەتەکەن دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زانیارییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.