Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 03:05

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له‌ ئێران ڕووی دا

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز به‌هۆی‌ بۆڕیی غازه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌هاباد له‌ باشووری ڕۆژئاوای تارانی پایته‌ختی ئێران ڕووی دا.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (فارس)ی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێڵێكی حه‌فاره‌ به‌ بۆڕییه‌كی گواستنه‌وه‌ی غازی كۆمپانیای پارسیان له‌ باشووری ئێران روویداوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ هیچ زیانێگی گیانی نه‌بووه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تیمه‌كانی ڕزگاركردن و ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.