Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 17:48

مەسرور بارزانی: پشتیوانی لە قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی جینۆسایدی ئێزدیییەکان دەکەین

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشتیوانی خۆمان بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکانی جینۆسایدی ئێزدییەکان دووپات دەکەینەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو تویتدا لەبارەی ئاشکرابوونی 41 ڕووفاتی دیکەی قوربانییانی جینۆسایدی ئێزدییەکان ڕایگەیاند: ئەمە ساتێکە پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت، بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ قوربانییەکان.

هەروەها ڕایگەیاند: پشتیوانی خۆمان بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی جینۆسایدی ئێزدییەکان دەردەبڕین و پێویستە هاوکاری لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال بکەین.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا جەختیشی کردەوە لە گرینگی پابەندبوونی هەمووان بۆ بەرپرسیارکردنی تیرۆرستانی داعش و بە سزاگەیاندنیان.

جێی باسە ئەمڕۆ پێنجشەممە 41 ڕووفاتی قوربانییانی جینۆسایدی ئێزدییەکان ناسنامەیان ئاشکرا کرا و لە گوندی کۆچۆ بە خاکسپێردران.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.