Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 01:43

هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ڤایرۆسی ئۆمیکڕۆنی ئاشکرا کرا

کوردستان TV
100%

 

به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ زانایه‌كی ژاپۆنی ئه‌نجامیداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن زۆر خێراتر له‌ ڤایرۆسی ده‌ڵتا بڵاو ده‌بێته‌وه.

هیرۆشی نیشیۆرا زانایه‌كی ژاپۆنییه‌ و مامۆستای زانستی ته‌ندروستی و ژینگه‌یه‌ له‌ زانكۆی كیۆتۆ نوێترین تۆژینه‌وه‌ی جیناتی له‌سه‌ر ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن ئه‌نجامداوه‌.

نیشیۆرا ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژاپۆن پێشكه‌ش و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن به‌ ڕێژه‌ی 4.2 خێراتر له‌ ڤایرۆسی ده‌ڵتا بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانێ خۆی له‌ به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ لابدات و ده‌شتوانێ ڕووبه‌ڕووی به‌رگریی ڤاكسینه‌كان ببێته‌وه‌.

ئه‌م لێدوانانه‌ی هیرۆشی نیشیۆرا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ ئه‌فریقیای باشووره‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاو بووه‌ته‌وه، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پێویست به‌ ترس له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ناكات به‌لایه‌نی كه‌م تا لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌كات.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.