ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر بڕی 40 کیلۆ حەب و 700 دانە شریقەدا گرتووە کە هەوڵدراوە بە نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەستی گرتووە بەسەر بڕی 40 کیلۆ گرام حەب و 700 دانە شریقەی پزیشکی.
هەروەها ڕایگەیاند: ئەو ڕێژە حەب و شریقە نایاساییانە لەلایەن چەند کەسانێکەوە هەوڵدراوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغی بکەنەوە، بەڵام لەلایەن ئاسایشی دەروازەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.