ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووری خانه‌قین پلانی هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان پووچه‌ڵ كرده‌وه.
محه‌مه‌د ساڵح په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ڕۆژئاوای شاری خانه‌قین پلانێكی تیرۆریستانی داعشیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه به‌نیازبوون به پلانێك هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
ڕاشیگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش ویستوویانه به پلانێكی جیاواز و له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و زیانیان پێ بگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوای پێگه‌یشتنی زانیاری ورد پلانه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعشیان پووچه‌ڵ كرده‌وه و به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و ناچاری هه‌ڵهاتنیان كردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.