فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه واشنتۆن ته‌واوی ئه‌و سوپایه ده‌هێڵێته‌وه كه ئێستا له عێراقه و ژماره‌كه‌یان 2500 سه‌رباز ده‌بێت.
جه‌نه‌ڕال فڕانك ماكێنزی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی (ئه‌سۆشه‌یتید پرێس) گوتی: هه‌رچه‌نده ڕۆلی سه‌ربازانمان له عێراق ده‌گۆڕێت بۆ نا شه‌ڕكه‌ر، به‌ڵام پاڵپشتییه ئاسمانی و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ترمان بۆ شه‌ڕكردن له عێراق دژی تیرۆریستانی داعش ده‌مێنن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن توندوتیژی ئه‌و میلیشیایانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن له‌سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئه‌م مانگه‌ش بمێنن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و میلیشیایانه ده‌یانه‌وێ سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی له عێراق بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێمه ناڕۆین، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌شدا ئه‌م وه‌ڵامه ده‌بینن.
جه‌نه‌ڕال ماكێنزی گوتیشی: ئێمه ئه‌و بنكانهمان گواستۆته‌وه كه پێویستمان پێیان نه‌بوو، عێراقییه‌كانیش تا ئێستا ده‌یانه‌وێ ئێمه بمێنینه‌وه و هاوكارییان بین، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان بیانه‌وێ، ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌مه ڕێك بكه‌وین.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها گوتی: تیرۆریستانی داعش تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر عێراق و به‌رده‌وامیش خۆیان ئاماده ده‌كه‌نه‌وه، ڕه‌نگه له داهاتووشدا به‌ناوێكی تر.
گوتیشی: كلیلی چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌یه نه‌هێڵین تیرۆریستانی داعش له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر یه‌كبگرن له سه‌رتاسه‌ری جیهان، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین به‌هێزتر و مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند كه له ساڵی ڕابردووه‌وه ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌م بووه‌ته‌وه، ئێستاش به‌هۆی ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران 80 هه‌زار سه‌رباز له‌و ناوچه‌یه هه‌ن.
له كۆتاییدا جه‌نه‌ڕال فڕانك ماكێنزی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه كه گرینگ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له ناوچه‌كه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن. نه‌شی شارده‌وه كه نیگه‌رانن به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی ئێران له دروستكردنی مووشه‌كی بالیستی و مووشه‌كی كڕوز و فڕۆكه‌ی سه‌ربازی بێ فڕۆكه‌وان.
ئه‌م قسانه‌ی ماكێنزی له كاتێكدایه كه دوێنێ پێنشجه‌م قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه كۆتایی به دوایین گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان هێناوه و ئه‌ركی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان له عێراق كۆتایی هاتووه و به‌ته‌واوی كشاونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.