سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت كه‌مێك دابه‌زی، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی هه‌ر له سه‌رووی 70 دۆلار مایه‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی ترس له ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن نرخی به‌رمیلیك نه‌وت بۆ خوار 70 دۆلار دابه‌زی بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی نابیت له‌گه‌ڵ داواكاری زیاتر له‌سه‌ر نه‌وت نرخه‌كه‌ی به‌ره‌وه به‌رزبوونه‌وه هه‌نگاوی نا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 1.9% له‌چاوی دوێنێ پێنجشه‌م دابه‌زی و ئێستا به 74.38 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش نرخه‌كه‌ی 0.1% دابه‌زی و بووه 70.87 دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.