Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 01:28

بایدن هۆشداری توند ده‌داته‌ ڕووسیا له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئۆکڕانیا

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكڕانیا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی تا ئێستاش پابه‌نده‌ به‌ سه‌روه‌ری ئۆكڕانیا و پاراستنی خاكه‌كه‌ی.

كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌ ئه‌وروپییه‌كانی ترسییان له‌ چالاكییه‌ شه‌ڕانگێزه‌كانی ڕووسیا هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئۆكڕانیا.

بایدن بۆ فۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكڕانیا ڕوونی كردۆته‌وه‌: ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكڕانیا به‌وپه‌ڕی به‌هێزییه‌وه‌ وه‌ڵامیان بۆ ڕووسیا ده‌بێت به‌تایبه‌تیش له‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: بایدن جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ندن به‌وه‌ی كه‌ بڕیاردان له‌سه‌ر ئۆكڕانیا و باسكردنی بارودۆخی ئه‌و وڵاته‌ به‌بێ ئۆكڕانیا هه‌رگیز قبووڵ ناكه‌ن.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها بانگهێشتی‌ سه‌رۆكی ڕووسیا كردووه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان، له‌گه‌ڵ زیلینسكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ڕێككه‌وتوون كه‌ دبلۆماسییه‌ت باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئاڵۆزییه‌كان.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.