وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن تووشبوونی دوو هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی به ڤایرۆسی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكراشی كرد كه یه‌كێك له تووشبووه‌كان پێشتر سه‌ردانی ئه‌فریقیای باشووری كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هۆكاری تووشبووی دووه‌میان دیار نییه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئوردنی ئاشكرای كرد: هاووڵاتی یه‌كه‌م ماوه‌یه‌كی كه‌مه له سه‌ردانی ئه‌فریقیای باشوور گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دوای دیاریكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ش له هۆتێلێكی عه‌مانی پایته‌خت كره‌نتین كراوه، به‌ڵام هاووڵاتی دووه‌م تا ئێستا دیار نییه هیچ گه‌شتێكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام دابێت و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا حكوومه‌تی كوێت كه دراوسێیه‌كی تری عێراقه تووشبوونی یه‌كه‌م هاووڵاتی به ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن ڕاگه‌یاندبوو، لای خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسه نوێیه‌كه له عێراق تۆمار نه‌كراوه و بوونی نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.