به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك له وڵاتی مه‌كسیك 53 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌رپرسانی هه‌رێمی چیاباس ڕایانگه‌یاند: دوێنێ پێنجشه‌م بارهه‌ڵگرێك كه ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ری نایاسایی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی هه‌ڵگرتبوو، خۆی كێشا به دیوارێك و دواتریش وه‌رگه‌ڕا، له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا 53 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا.
ڕاشیانگه‌یاند: جگه له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 53 كۆچبه‌ره، 30 تریش به سه‌ختی برینداربوونه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (فڕانس پرێس) ئاشكرای كرد كه زۆرینه‌ی قوربانییه‌كان هاووڵاتی گواتیمالان.
ئه‌مه گه‌وره‌ترین ڕووداوی هاتوچۆبووه كه ئه‌مساڵ له وڵاتی مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕوو بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.