دادگای به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێگه‌ی دا چاوخشانه‌وه به بڕیاری ڕاده‌ستكردنی جولیان ئه‌سانج دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا پێشتر داوای له دادگای به‌ریتانیا كردبوو جولیان ڕاده‌ستیان بكرێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره به دزینی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له ساڵی 2010 له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی عێراق و ئه‌فغانستان و دواتریش بڵاوكردنه‌وه‌یان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا پارێزه‌رانی جولیان داوایان كردبوو ئه‌م كاره نه‌كرێت، چونكه ناوبراو ئه‌گه‌ر فه‌رمانی ڕاده‌ستكردنی بۆ ده‌ربچێت خۆی ده‌كوژێت، به‌هۆیه‌وه دادگای به‌رایی له‌نده‌ن ره‌تی كردبووه‌وه جولیان ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیم هۆلروید سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی له‌نده‌ن جه‌ختی كرده‌وه كه بڕیاری دادگای به‌رایی سه‌باره‌ت به كه‌یسی جولیان قابیلی ئه‌وه‌یه پێداچوونه‌وه‌ی تێدا بكرێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌مه‌ریكا بۆی هه‌یه جارێكی تر داوای ڕاده‌ستكردنی جولیان بكاته‌وه.
دادگای ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2010 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ جولیان ده‌ركردووه به‌هۆی دزین و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتر له 700 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی داگیركردنی عێراق و ئه‌فغانستان.
پۆلیسی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2019 جولیانی ده‌ستگیر كرد دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ له‌نێو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆڕ له شاری له‌نده‌ن مابووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.