Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:55

ئەردۆگان: پێویستە بەرەنگاری دژایەتیکردنی ئیسلام ببینەوە

کوردستان TV
100%

 

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وەک ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی پێویستە بە ھەنگاوی جددیتر بەرەنگاری دژایەتیکردنی ئیسلام و بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە بوەستینەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی 16ـەمین کۆنفڕانسی یەکێتی پەرلەمانی ڕێکخراوی ھەماھەنگیی ئیسلامی گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ناتوانین ڕێگە بدەین 35 ملیۆن "خوشک و برای مسوڵمان" کە لە ئەوروپا دەژین لەوێ لە کەمپێکدا کۆ بکرێنەوە.

هەروەها ڕایگەیاند: وەک ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی پێویستە بە ھەنگاوی جددیتر بەرەنگاری دژایەتیکردنی ئیسلام و بڵاوکردنەوە ڕق و کینە بوەستینەوە و ھەرگیز قەبوڵ ناکەین ھیچ کەسێک و گەلێک بەھۆی جیاوازی بیروباوەڕ و ئایینەوە جیاکاری بەرامبەر بکرێت و وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

لەبارەی پرسی فەڵەستینیشەوە گوتی: مەزنترین ئامانجمان ھێنانەدی سەقامگیری و ئاشتییەکی یەکجارەکییە لە فەڵەستین.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.