Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئاب 02:05

53 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

 

بارهەڵگرێک كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكای لە مەکسیک هه‌ڵگرتبوو خۆی كێشاوه‌ به‌ پردێكدا و له‌ ئه‌نجامدا 53 کەس گیانیان له‌ده‌ستدا ژمارەیەکی تریش برینداربوون.

بەرپرسانی مەکسیک ڕایانگەیاند: بارهەڵگرێک لە ویلایەتی چیاپاسی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە پەڕیوەتەوە کە خاڵێکی سەرەکیی ئەو کۆچبەرانەیە کە دەیانەوێت بگەنە سنووری ئەمریکا.

 هەروەها ڕایانگەیاند: شۆفێری بارهەڵگرەکە بە خێراییەکی زۆر بارهەڵگرەکەی لێخوڕیوە و دوای ڕووداوەکەش لەو شوێنە هەڵاتووە، هەروەها ئەمبووڵانس و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ده‌ستبه‌جێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئەو کۆچبەرانەی لە بارهەڵگرەکەدا مابوونەوە، بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترانه‌وه‌.

ڕاشیانگەیاند: ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 53 کەس و 58 کەسی دیکەش برینداربوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە زۆربەی کۆچبەرەکان هاووڵاتی گواتیمالایان، لەمبارەیەوەش ئالێخاندرۆ جاماتێ سەرۆکی گواتیمالا لە تویتێکدا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆئەوەی یارمەتی پێشکێشی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بکات و بیانگەڕێنێتەوە شوێنی نیشته‌جیی خۆیان.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.