بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆڕۆنا کە بە ئۆمیکڕۆن ناسراوە لە بەریتانیا، بەستنی ماسک و کەمکردنەوەی هاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان کرایە ناچاری.
بەپێی هەواڵێکی دەزگای میدیایی بی بی سی بەریتانی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشبوون بە ئۆمیکڕۆن ڕێژەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتۆتە 817 کەس.
هەر بەپێی هەواڵەکە بەستنی ماسك له زۆربه‌ی شوێنه داخراو و گشتییه‌كاندا كراوه‌ته ناچاری،وه‌ك هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ر بۆ وه‌ستاندنی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە وابڕیاره له ئه‌مڕۆوه هاووڵاتیانی به‌ریتانیا ناچاربكرێن به‌وه‌ی كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان له ماڵه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانیی به‌ریتانیا تۆماركردنی نزیكه‌ی 249 كه‌یسی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن ڕاگه‌یاند.
هەروەها دوا به‌دوای ئه‌و هه‌واڵه بۆریس جۆنسن سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا بریاری جێبه‌جێكردنی پلانی بی بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.