Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 16:25

خشتەی پێدانی کارەبا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

کوردستان TV
100%

 

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە سبەی شەممەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان کەمتر دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی مانگی ڕابردوو داواکاری ئەوە هەبوو کە مۆلیدە ئەهلییەکان ڕۆژانە لە کاتژمێر (07:00)ـی بەیانی تا (01:00)ـی شەو لەکاتی کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن، بەڵام دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە وە تا 20 ڕۆژی ڕابردوو ئەزموون کرا، کاتژمێری کارکردنی مۆلیدەکان زۆر دەبوو بەوەش نرخی ئەمپێر زۆر گران دەبوو.

هەروەها ڕایگەیاند: بەهۆی ئەمەوە بڕیاردرا خشتەی کارکردنی مۆلیدەکان وەک مانگی ڕابردووبێت کە مۆلیدەکان ڕۆژانە لە کاتژمێر (12:00)ـی نیوەڕۆ بۆ (01:00)ـی شەو کاردەکەن، هەروەها بەیانیان لە (06:30) تا (08:00)ـی بەیانی ئەگەر کارەبا کوژایەوە کاردەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە درێژەی هەواڵەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بەم شێوەیەی کە خرایەڕوو لە سبەیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.