پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکانی زاخۆ دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی لە کاتی هەوڵدان بۆ دزیکردن لە قاسەی بەڕێوەبەرایەتییەکی شارەکە ڕاگەیاند.
پۆلیسی زاخۆ ئەمڕۆ هەینی دانپێدانانی باندێکی دزیکردنی بڵاوکردەوە کە هەوڵی دزیکردنیان لە قاسەی بەڕێوەبەرایەتی عەلوەی زاخۆ دابوو، بەڵام لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و سەرجەم ئەندامانی باندەکەیان دەستگیر کردووە.
ڕائید نەشهەت سەلمان گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان له‌باره‌ی حاڵه‌تێكی دزیكردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عه‌لوه‌ی زاخۆ،تیمه‌كانمان لە ماوەیەکی کەمدا گه‌یشتنه شوێنی مەبەست و تۆمه‌تباره‌كانیان هه‌ر له‌و شوێنه ده‌ستگیركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.