ئه‌كره‌م كه‌عبی ،ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چه‌ك دانانێن و هه‌ڕه‌شه-شی له ئه‌مریكا كرد.
ئه‌كره‌م كه‌عبی دوای راگه‌یاندنی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كه‌عبی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌نه ئامانج و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا ته‌نها له زمانی چه‌ك تێده‌گات. هه‌ربۆیه راده‌ستكردنی چه‌ك به مانای راده‌ستكردنی عێراق به ئه‌مریكا و ئیسرائیل دێت. ئه‌مه‌ش هه‌رگیز روونادات".
باسیشی له مشتومڕه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه پلانی ئه‌مریكا، ئیسرائیل، ئیمارات و سعوودیه‌یه.
هه‌روه‌ها دوێنێ هه‌ینی 10/12/2021، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكردۆته‌وه كه هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه به ته‌واوی عێراق به‌جێده‌هێڵن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ فرانك ماكنزی، رایگه‌یاند: رۆڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌گۆڕدرێت و ئه‌ركی هێزه‌كانمان ده‌بێته راوێژكاری و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی ئاسمانی و یارمه‌تی سه‌ربازی دیكه.هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و میلیشیایانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، له‌م مانگه‌شدا به‌رده‌وام بوون له توندوتیژییه‌كانیان له دژی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.ماكنزی روونیكرده‌وه، كه ئه‌و گرووپانه ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، به‌ڵام ئێمه عێراق به‌جێناهێڵین.
له‌دوو رۆژی رابردوودا قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، رایگه‌یاند :ئه‌ركی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سه‌ربه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كۆتایی هاتووه و كشاونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.