پێگه‌ی ئه‌كوا ویزه‌ری ئه‌مریكی كه تایبه‌ته به زانینی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای جیهان پێشبینی كردووه كه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆڵێكی باران بارینی به‌خۆر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و چه‌ند رۆژێك بخاێنێ.
هاوكات ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی ده‌ڵێت: كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه رۆژی پێنجشه‌مه 16-12-2021 كاریگه‌ری نزمهپاڵهپهستۆیهكی به‌هێزی بارانبارین كارده‌كاته سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له‌رۆژانی 17 و 18 كاریگه‌رییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری له ناوچه‌كانی هه‌رێمدا قوڵده‌بێته‌وه بۆ بارانێكی زۆر و دلخۆشكه‌ر دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت له مه‌ودای رۆژانی 22 بۆ 26 ئه‌م مانگه بارسته هه‌وایه‌كی تا راده‌یه‌ك سارد له سیبریا به‌ره‌و وڵاتانی توركیا و باكوری ئێران شۆرببێته‌وه بۆ ناوچه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌دا كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر نزمبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رما و ده‌ستپێكێكی زستانه‌ی ئه‌بێت بۆ هاتنی سه‌رما و بارینی به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كاندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.