تهندروستی سلێمانی رایگهیاند: لەمانگێكدا 68 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی تهندروستی سلێمانی بڵاویكردهوه:
لەماوەی مانگی ڕابردوودا 68 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان.
راشیدهگهیهنن: ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 30 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا و 12 گیان لەدەستدان بەهۆی تەقەكردن و تەقەمەنی و 4 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 حاڵەتی كەوتنەخوارەوە و یەك گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و یەك حاڵەتی خۆخنكاندن بووە.
ژێدهر - تهندروستی سلێمانی
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
لەمانگێکدا 68 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشکی دادیی سلێمانی تۆمارکراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.