لیژنەی کاروباری دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا یاسای راگرتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی پەسەند کرد.
گریگۆری مێکس، سەرۆکی لیژنەکە گوتی، شەڕانگێزی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەم چەند مانگەی دواییدا هێرشەکانیان لە رێگەی درۆنەوە زیاد کردووە.
ئەوەشی زیاد کرد، میلیشیاکانی سەر بە ئێران هێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانی و هاوبەشەکانمان دەکەنە ئامانج، هەروەها جەختی کردەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا هەرگیز چاوپۆشی ناکات لەگەڵ هێرشی میلیشیاکان و، بڵاوبوونەوەی درۆنە ئێرانییەکان هەڕەشەی بەردەوامە بۆ ئێمە و هاوپەیمانەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیدارەی جۆ بایدن بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەم کارە دەکات.
کۆنگرێسی یٔەمریکا یاسای گەمارۆدانی درۆنەکانی یٔێرانی پەسەند کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.