له گه‌ڕی دوازده‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئۆڵۆمپی نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كۆی یازده گه‌ڕی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر ته‌نها یه‌ك یاری بردۆته‌وه‌و له پێنج یاری یه‌كسان بووه‌وه‌و پێنج یاریشی دۆڕاندووه، ئێستاش یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شت خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری تونسی تارق جه‌رایا سازكرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست به بیست وپێنج خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند دێت
ئه‌مڕۆ له خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر رووبه‌رووی نه‌فتی ناوه‌ڕاست ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.