Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 18:34

له‌ بۆندس لیگادا ئۆکسبۆرگ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کۆلن تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ستپێكی گه‌ری پازده‌مینی خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی یانه‌ی ئۆكسبۆرگ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی كۆلنی میوانداری تۆمار كرد.
یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای راین ئیرنجی به‌رێوه‌ چوو ، وێرای هه‌وڵی یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ بۆ تۆمار ركدنی گۆل به‌لام له‌ گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
 له‌ گێمی دووه‌م ئاستی میوانه‌كان باشتر بوو ، له‌ خوله‌كی حه‌فتاو دوو ئه‌ندریه‌ هان ئۆكسبۆرگی له‌ یاریه‌كه‌ پێشخست ، دوو خوله‌ك به‌ر له‌ ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاریه‌كه‌ نیكۆلاس دۆریتش گۆلی دوه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ ئۆكسبۆرگ تۆمار كردو یانه‌كه‌ش چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوبه‌ شازده‌ خال له‌ پله‌ی چوارده‌هه‌م دێت،  یانه‌ی كۆڵنیش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی نۆزده‌ خاله‌و له‌پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.