به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆشه‌ممه 11-12-2021 پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و رێكخراوی داعش له خانووێكی نزیك شاری جه‌لال ئاباد له ویلایه‌تی ننكرهار له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان روویدا.
پێشتر فرانك ماكنیزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته، هۆشداری له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان له ئه‌فغانستان دابوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه له‌ئه‌ستۆگرت كه دوێنی هه‌ینی له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویداو له ئاكامدا سێ هاووڵاتی سڤیل كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.