Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 13:47

سه‌رۆک بارزانی: یەکێتی ئافرەتان ڕێکخراوێکی تێکۆشه‌ری ناو شۆڕش و خەباتی گەلی کوردستانە

masud barzani
کوردستان TV
100%

 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ بۆنه‌ی  شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان  په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی: 
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،
به ‌بۆنه‌ی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.
یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، ئەزموونێكی سەركەوتووی بەشداریی ئافرەت لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان بووە و، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕش كە ڕۆڵی خۆی بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان لە قۆناغە جیاجیاكاندا بە باشی گێڕاوە.

یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان رێکخراوێکی تێکۆشه‌ری ناو شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستانە كە جگە لە پاڵپشتیكردنی شۆڕش و پێشمەرگە، ئەركی خۆی لە پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان بەجێ گەیاندووە.
لە سەردەمی ئێستاشدا پێویستە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە چوارچێوەی كولتووری پێكەوەژیان و مەدەنییەت و یەكسانیخوازی و نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانی و كۆمەڵایەتی كار بۆ بەهێزكردنی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و دیموكراسی لەنێو ڕیزەكانیاندا بكەن.
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
١١ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.