Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:18

نزمترین پله‌کانی گه‌رما له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کوردستانی تورکیا تۆمار کران

کوردستان TV
100%

نزمترین پلەکانی گەرما بە تۆمارکردنی 15 پلەی ژێر سفری سەدی لە قەرس و ئەردەخان له‌ كوردستانی توركیا تۆمار کران.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ناوچەکە رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە ھەوراوی دەبێت و شەو و بەیانیش زوقم گرتن روو دەدا و تەمومژ چەند شوێنێکیش دەگرێتەوە.

پلەکانی گەرما بەپێی وەرزی ئاسایی دەبن و سووکەبایەک بە ھێواسی لە باکوورەوە ھەڵ دەکات و ماوە ماوە دەگۆڕێت بۆ توندەبای مامناوەند.

نزمترین پلەکانی گەرما لە شەودا رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو بە تۆمارکردنی 15 پلەی ژێر سفری سەدی لە قەرس و ئەردەخان تۆمار کران.

ئەم شەپۆلی سەرماوسۆڵەی ناوچەکە گرتووەتەوە، کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی ھاووڵاتییان.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.