Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 12:35

له‌ سۆران پڕۆژه‌ی رۆشنبیری و پێگه‌یاندنی گه‌نجان به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%


خانه‌ی فه‌رھه‌نگیی شین پڕۆژه‌ی ( ڕۆشنبیری و پێگه‌یاندنی گه‌نجان)ی، به‌ سپۆنسه‌ری (كۆڕه‌ك تیلیكۆم) ڕاگه‌یاند و 14 رۆژ ده‌خایه‌نێت ، به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی .
 یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ سۆران و ده‌وره‌به‌ری، به‌ شێوه‌ی خوول، چالاكیی رۆشنبیریی بۆ فه‌رمانگه‌ حكوومییه‌كان به‌ڕێوه‌ بچێت، پرۆژه‌كه‌ بۆ (90)  گه‌نج له‌ كچ و كوڕانی ده‌ڤه‌ری سۆرانه‌، (14) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌ ھه‌ر ھه‌فته‌یه‌كدا دوو ڕۆژ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، خووله‌كه‌ به‌ شێوه‌ی گرووپی جیاواز، به‌شداربووان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كان ده‌كه‌ن، له‌وێ به‌ شێوه‌ی پراكتیكی ومه‌یدانی بابه‌تی زانستی و كارگێڕی وه‌رده‌گرن، ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه‌دا پێگه‌یاندنی ئاستی زانستی و زانیاریی تاكه‌ له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تیی خۆی و ھه‌بوونی ھۆشیاریی پێویست بۆ ژیان و ئه‌زموونی ڕۆژانه‌ .
  ئا- كامران 


 

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.