بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە روونكردنهوهیهكی سهبارهت به كتێبی زمان و ئهدهبی كوردی پۆلی 10 بڵاوكردهوه.
له روونكردنهوهكهی پهروهردهدا هاتووه: بابەتێک لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەک لە (لاوکێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە، بۆپێشچاوڕوونی هەموولایەک :
١- ئەو بابەتە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لە پۆلی (١٠) لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت.
٢- ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان لە ئێستا دا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پرۆگرامەکانی خوێندن، چەندین کتێب پێداچوونەوەی بۆ ئەنجامدراوە، کتێبی کوردی پۆلی (١١ و ١٢)ـی ئامادەیی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پێداچوونەوەی بۆ کراوە و ئێستا کتێبێکی نوێ دەخوێندرێت. وە کتێبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە و لێژنەی پسپۆڕ چەندین مانگە کاری لەسەر دەکات بۆ ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (٢٠٢٢-٢٠٢٣ ) کتێبە نوێیەکەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠) لە ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێت، بەدڵنیایی ڕەچاوی رێزگرتنی تەواوی ئایینەکان و ئایینزاکان و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە دەکرێت.
ڕوونکردنەوەیەک لە پەروەردەوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.