شەوی ڕابردوو گەردەلوولێکی بەهێز باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتەوە، بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
ئاندی بێشێربەرپرسی ویلایەتی کنتاکی ڕایگەیاند: بەهۆی بوونی گەردەلوولێکی بەهێز لە ویلایەتەکەدا زیانێکی زۆری گیانی و ماددیان پێگەیشتووە، لەگەڵ بوونی ڕەشەبایەکی بەهێز کە خێراییەکەی زیاتر لە 300 کیلۆمەتر بووە.
هەروەها لە هەمان شەودا ڕەشەبایەک لە ویلایەتی ئیلینۆ هەڵگیرساوە بووەتە ڕووخانی بنمیچی یەکێک لە کۆگاکانی کۆمپانیای ئەمازۆن، بەهۆیەوە 70-100 کەس بوونەتە قوربانی.
بەرپرسی ویلایەتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دەترسێت ڕێژەی گیان لەدەستدان لەو ڕێژەیە بەرزتربێت، دەشڵێت: بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی شارەکەدا گەردەلوولی لەم شێوەیە بەهێز ببینرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.