ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 70 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تلیاک دەست بەسەردا یرا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تلیاک بگرن کە لەلایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان.
هەروەها ڕایگەیاند: مادە هۆشبەرەکان لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەک: (تەحین، ژاژی، کەشک، رەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی و پلانێکی تۆکمەی هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت.
ڕاشیگەیاند: ئەو گرووپە پێکهاتبوو لە چوار هاووڵاتیی ئەفریقی خەڵکی وڵاتی گانا (غانا) کە ئەم ماددە هۆشبەرانەیان هێناوەتە هەرێمی کوردستان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کودستان ئاماژە بەوەش دەکات کە لە لایەن هێزەکانییانەوە بە پێی ماددەی چواردە لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران و ڕادەستی دادگە کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.