Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 12:36

مەسرور بارزانی پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

 

مەسرور بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی کوردستان ئاراستەی یەکێتییەکە دەکات.

به ‌بۆنه‌ی 69ـەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."

هەروەها لە پەیامەکەیدا ئەوەش هاتووە "یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، مێژوویەکی گرنگ و جێی شانازی ھەیە و یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی خەباتی گەلی کوردستان كە ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافره‌تان، بەتایبەتی لە ھوشیارکردنەوە و پێگەیاندنی ئافرەتان لە سەردەمە جیاوازەکاندا. ھیوادارم لە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوەیییان بەردەوام بن لە خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان"

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.