د. کارۆخ خۆشناو / سەرۆکی ئەنیستیتۆی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی له میانه‌ی به‌شداریكردن له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هەڕەشە ئەمنیەکان رایگه‌یاند :
رێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له سه‌ر چوار ئاست رێككه‌وتوون ، له‌وانه بواری سه‌ربازی كه له كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی خۆی ده‌كشێنێته‌وه ، به‌ڵام مه‌شق پێكردن و راهێنه‌ران تایلیان ده‌گۆڕی له شه‌ڕكه‌ر بۆ راوێژكار‌و پاڵپشت ، ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ناكه‌نه‌وه چونكه بارودۆخی عێراق له بواری ئه‌منی بۆشایی هه‌یه
كه ژماره‌یان 2500 سه‌ربازه ، ئه‌وان ئه‌و هێزانه ده‌هێڵنه‌وه ، به‌ڵكو ئێستا هه‌ندێ بۆچوون هه‌یه كه ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌مه كه بوونی هه‌یه
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایه ته‌نها پێشمه‌رگه‌یه شوێنگره‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بن ئه‌ویش به دروستكردنی 16 لیوا كه ته‌نها 2 لیوایان ته‌واو بووه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و باسكردنی ته‌نها بۆ رازی كردنی میلیشیا شیعه وهلائیهكانه چونكه ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ی 2011 دووباره ناكاته‌وه و بۆشایی ئه‌منی له عێراق دروست بێته‌وه . هه‌روه‌ها تا ئه‌و كاته‌ی داعش چالاكی هه‌بێت به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه.
د . كارۆخ خۆشناو راشیگه‌یاند كه عێراق رووبه‌رووی ته‌حدی گه‌وره ده‌بێته‌وه و ده‌بینین چه‌ندین هه‌ڕه‌شه له سه‌ر حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش كراوه له ماوه‌ی رابردوودا ، بۆیه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا عێراق به‌ره‌و تۆنێلێكی تاریك ده‌بات ئه‌گه‌ر رووبدات .
ئه‌و سیناریۆیه‌ی ئه‌فغانستان له عێراق دووباره نابیته‌وه چونكه جیوپۆلێتیكی عێراق جیاوازه له‌وه‌ی كه له ئه‌فغانستان هه‌یه .هه‌روه‌ها ئه‌و كاره خراپ به سه‌ر بایدن شكایه‌وه له‌وه‌ی كه روویدا له ئه‌فغانستان
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا قه‌ناعه‌تیان به شه‌ری بێكۆتا نه‌ماوه ، نایانه‌وێت كچ و كوڕی ئه‌مه‌ریكا به كوشت بدات ، به‌ڵام نه‌ك به‌مشێوه‌یه‌ی ئه‌فغانستان شكست بێنن . ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نابێت .
له كۆتایی وته‌كانیدا د كارۆخ خۆشناو گوتی : عێراق له هه‌موو روێكه‌وه پێویستی ئه‌مه‌ریكایه ، ئه‌و گروپانه خه‌ونیان ئه‌وه‌یه ، ده‌یانه‌وێت سیسته‌می ئیران كۆپی بكه‌ن و له عێراق پێستی بكه‌ن .
له لایه‌ن كاتۆ سه‌عدولڵا له ئه‌مه‌ریكاوه رایگه‌یاند مهكینز له سالی رابردووه‌وه رایگه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له عێراق ده‌مێننه‌وه ، ئه‌مرۆ زیاتر هه‌وڵه‌كان ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوترێت له لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه ناسه‌قامگیری درێژه بكێشێت له عێراق و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان له عێراق لاواز بێت .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه نایانه‌وێت حكومه‌تێكی سه‌قامگیر له عێراق كار به ده‌سته‌وه بگرێت . هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا به قسه‌ی كازمی و ئێران له عێراق ناكشێته‌وه ، ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێته‌وه تا به ته‌واوی عێراق سه‌قامگیر ده‌بێت .
راشیگه‌یاند كه ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق ده‌كرێت زیاتر به‌هۆی فشاری ئێرانه .
سه‌باره‌ت به موقته‌دا سه‌درو سه‌درییه‌كان كاتۆ سه‌عدولڵا گوتی : سه‌دریه‌كان سه‌لماندیان كه هێزیان هه‌یه له عێراق بۆیه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌قامگیر بێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.