Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:03

حەسەن شەریف گۆرانییەک بەناوی دڵی کوردان بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

 

هونەرمەند حەسەن شەریف گۆرانییەکی نوێی بەناوی "دڵی کوردان" بڵاوکردەوە کە بۆ شەهیدانی گوندی خدرجیجەی گوتووە.

هونەرمەند حەسەن شەریف ئەمڕۆ شەممە کلیپێکی نوێی بەناونیشانی "دڵی کوردان" بڵاوکردەوە و گۆرانییەکەی بۆ شەهیدانی گوندی خدرجیجەی گوتووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش شەهید کران.  

گۆرانییەکە لە هەڵبەستی ئەمین بۆتانیە و ئاوازەکەشی بە هاوبەشی لەلایەن ئەمین بۆتانی و حەسەن شەریف دانراوە.

هەروەها گۆرانییەکە لەلایەن عیسا بۆتانی کاری مۆنتاژی بۆ کراوە و گۆرانییەکە پێشکەش بە شەهیدانی گوندی خدرجیجە کراوە. 

جێی باسە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی خدرجیجەی سەر بە قەزای مەخموور، لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتی و پێشمەرگە بوونە قوربانی.

 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.