Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 12:36

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بۆ سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاگاداری سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکاتەوە لە بوونی کەسانێک کە بەناوی گێڕانەوەی مووچە و وەرگرتنی زەوی داوای کارتی مۆبایل و پارەیان لێ دەکەن، ڕایدەگەیەنێت ئەو کەسانە پەیوەندییان بەوانەوە نییە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ شەممە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئاگاداری سەرجەم کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەین کە چەند کەسێکی نەفس نزم بە ناوی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی تەلەفۆن دەکەن و داوای کارتی مۆبایل و پارە لە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن لە بەرامبەر گێڕانەوەی مووچەکانیان یان وەرگرتنی زەوی نیشتەجێ بوون بۆیان."

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە " بەپێویستی دەزانین کە پێتان ڕابگەیەنین ئەو کەسانە ھیچ پەیوەندیان بە بەرێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتمانەوە نییە."

هەروەها ئەوەش هاتووە " ئەو کەسانە، کەسانی قۆڵبڕن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ئەم کارە دەکەن، ھەر کەسێک بەو شێوازە داوای کارتی مۆبایل یان پارەی لێکردن ڕاستەوخۆ ژمارەی مۆبایلەکەی بدەنە دەزگا پەیوەندیدارەکان."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.