Erbil 38°C پێنجشەممە 18 حوزەیران 11:44

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی ئاراستەی نووری مالیکی دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد، بۆ کۆچی دوایی کوڕی خوشکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.