Erbil 38°C پێنجشەممە 18 حوزەیران 11:11

بارەگایەکی پەکەکە لە سنووری شنگال بۆردوومان کرا

کوردستان TV
100%

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بارەگایەکی پەکەکە لە شارۆچکەی خانەسۆر لە سنووری قەزای شنگال بۆردوومان کرا.

پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: لە هێرشێکی فڕۆکەوانیدا، (هۆڵی لالش) کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

هەروەها ڕایگەیاند: بەر لە هاتنی داعش بۆ ناوچەکە هۆڵەکە لەلایەن هاووڵاتییانی ئێزدی ناوچەکە بۆ کار و چاڵاکی ڕۆشنبیری بەکاردەهێنرا، بەڵام دوای دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن چەکدارانی پەکەکە، هۆڵەکە کرابووە بارەگای سەرەکی چەکدارانی پەکەکە لە خانەسۆر.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.