بانكی جیهانی ئاشكرای ده‌كات ژماره‌یه‌ک وڵات ڕێككه‌وتوون له‌وه‌ی به‌شێک له پاره بلۆككراوه‌كانی ئه‌فغانستان بۆ مه‌به‌ستی مرۆیی ئازاد بكرێت.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی ڕایگه‌یاند برسییه‌تی هه‌ڕه‌شه له زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ده‌كات بانكی جیهانی ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه بڕی 280 ملیۆن دۆلار له پاره بلۆككراوه‌كانی ئه‌فغانستان به مه‌به‌ستی دابینكردنی خۆراک به‌و وڵاته ده‌درێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ گه‌یاندنی خۆراک و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ وڵاته‌كه به‌كاربهێنێت.
له‌و بڕه پاره‌یه‌ش 100 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ڕاده‌ستی سندوقی یونیسێف ده‌كرێت و 180 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ش راده‌ستی ڕێكخراوی جیهانی خۆراک (فاو) ده‌كرێت ئه‌مه‌ش له پێناو دابینكردنی به‌په‌له‌ی پێداویستی خۆراك و ته‌ندروستی بۆ دانیشتووانی ئه‌فغانستان.
زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی جیهانەوە بلۆککراوە و حکوومەتی تاڵیبانیش داوای کرد کە ئەو پارانە ئازاد بکرێت بۆ بوژاندنەوەی ئابوریی ئەفغانستان، بەڵام داواکارییەکەی تاڵیبان ڕەت کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.