Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئاب 19:21

له‌بەریتانیا هۆشداریی دەدرێت لە گیان لەدەستدانی 25 تا 75 ھەزار کەس بەھۆی ئۆمیکرۆنەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایانی بەریتانی ھۆشداریی ئەوەیان دا کە ئەگەر رێککاری پێویست لە بەردەم گۆڕای ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نەگیرێتەبەر ئەوا لەوانەیە 25 ھەزار تا 75 ھەزار کەس لەم وڵاتەدا بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیان لەدەستبدەن.

زانایانی فێرگەی پزیشکی لەندەن رایانگەیاند کە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کە بۆ یەکەمین جار لە ئەفریقیا دەست نیشان کرا، لەوانەیە تا کۆتایی ئەم مانگە ببێتە گۆڕاوی باڵادەستی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

زانایان لە چوارچێوەی ئەو ئامارانەی کە تا ئێستا بەدەستکەوتوون و بەپێی گرتنەبەری یان نەگرتنەبەری رێکاری پێویست و گیانلەدەستدان و پێشوازیکردنی نەخۆشی لە ماوەی نێوان 1ی کانوونی یەکەم تا 30ی نیسانی 2022، پێشبینیان خستووەتەڕوو.

بەم پێیە، لە ئەگەری نەگرتنەبەری رێککاری زیاتر و پێدانی ژەمە ڤاکسینی دژی ئۆمیکرۆن ئەوا لە باشترین سیناریۆدا، لەوانەیە پێشوازیی لە 175 ھەزار نەخۆش بکرێت و 24 ھەزار و 700 کەسیش گیان لەدەست بدەن.

ھاوکات لە ئەگەری نەگرتنەبەری ھیچ رێکارێکی پێویست و کاریگەری کەمی ژەمە ڤاکسینەکان، ئەوا لە خراپترین سیناریۆدا لەوانەیە پێشوازیی لە 492 ھەزار نەخۆش بکرێت و 74 ھەزار و 800 کەسیش بەم ھۆیەوە گیان لەدەست بدەن.

بەڵام لە ئەگەری گرتنەبەری رێککاری پێویست و سنوودارکردنی شوێنە داخراوەکان و داخستنی شوێنەکانی کاتبەسەربردن ئەوا پێشبینی دەکرێت پێشوازیی لە 120 ھەزار نەخۆش بکرێت و ژمارەی ئەوانەی گیان لەدەستدەدەن دابەزێت بۆ 17 ھەزار کەس.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.