بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران لەبارەی پلانی مانۆڕی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل کە بە ئامانج گرتنی دامەزراوەکانی ئەتۆمیی ئێرانیش لەخۆدەگرێت لە ئەگەری سەرنەکەوتنی دانوستانەکانی ئەتۆمییدا، رایگەیاند کە ئەو دوو وڵاتە لە ھەر ھێرشێکدا "باجی قورس" دەدەن.
ئەو بەرپرسە باڵای سەربازییەی ئێران کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، لە لێدوانێکیدا بۆ "Nournews"ی سەربە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، کاردانەوەی بەرامبەر پلانی ھێرشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران نیشاندا.
ئەو بەرپرسە سەربازییە ئەوەی خستووەتەڕوو کە بە مووشەک وەڵامی ھەر ھێرشێک دەدەنەوە و گوتی: "دەستەبەرکردنی تاقیکردنەوەی توانا مووشەکەکانی ئێران بە ئامانجی راستی لە لایەن فەرماندە سەربازییەکانەوە، باجی قورسی دەبێت".
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن و ھاوتا ئیسرائیلییەکەی بێننی گانتز لە 9ی کانوونی یەکەم لە واشنتۆن کۆبووبوونەوە. لە ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز کە پشتی بەستبوو بە زانیارییەکانی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە نەیویستبوو ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژە بەوە کرابوو کە ھەردوو وەزیرەکە تاوتوێی مانۆڕێکی سەربازیی کە کردنە ئامانجی دامەزراوەکانی ناوەکی ئێرانیش لەخۆدەگرێت، لە ئەگەری سەرنەکەوتنی دانوستانەکانی ئەتۆمییدا، کردووە.
لە دوای کۆبوونەوەکە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاند ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی دانوستانەکانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا، ئەوا "ئامادەن بۆ بژاردەکانی دیکەی بەدەر لە رێگەی دیبلۆماتی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.